یاساکانی ناونووسی / آکادمی وانه/ موسیقی
Classes

یاساکانی ناونووسی لە ئەکادەمی وانەدا بە مەبەستی دروستکردنی ژینگەیەکی ئارام، ڕێک و کاریگەر بۆ هەموو بەشداربووانی پۆلە سەرهێڵەکان دانراوە. ئەو مەرجانە یارمەتیمان دەدەن تا کوالێتیی پەروەردەیی لە بەرزترین ئاستدا بپارێزین و ئەزموونێکی فێربوونی باشتر بۆ ئێوە دابین بکەین. بە پەیڕەویکردنی ئەو مەرجانە، دڵنیا دەبێنەوە کە هەموو فێرخوازان دەستیان دەگات بە هەموو بابەت و سەرچاوە پێویستەکان و پۆلەکان بە شێوەیەکی ڕێک و بەبێ کێشە بەڕێوەدەچن. ئێمە باوەڕمان وایە کە ئەو یاسایانە نەک تەنها بۆ ئێوە، بەڵکو بۆ هەموو ئەندامانی کۆمەڵگەی پەروەردەییمان سوودبەخشە.

یاسا گشتییه‌كان

پابەندبوون بە یاسا و ڕێساکانی خوێندن لە کاتی خولەکەدا بۆ سەرجەم هونەرخوازان پێویستە.

گۆڕین و دانانی ڕۆژ و کاتی پۆلەکان تەنیا پێش دەستپێکی تێرمی نوێ دەکرێت. لەو پۆلانەی بە هاوئاهەنگی مامۆستا و هونەرخواز کات دیاری دەکرێت واتا پۆلە شناوەرەکان پێویستە لانیکەم دوو ڕۆژ پێشتر باس بکرێت و جگە لە ئەوانە، کات و ڕۆژی پۆلەکان ناگۆڕدرێت.

خوێندنانەی (پارەی خوێندن یان تێچوو) پۆلەکان مانگانە وەردەگیرێت واتا بۆ پۆلی ئاسایی، تێچووی ۴ دانیشتن و بۆ پۆلی تایبەتی تێچووی ٨ دانیشتن پێکەوە وەردەگیرێت.

بۆ بەشداریکردن لە پۆلدا شوێنێکی ئارام (بێ‌دەنگ) بە ڕووناکییەکی باشەوە، هەڵبژێرن.

سیستمی پەروەردەیی ئەکادەمی بە شێوەی تێرمی دانراوە بۆ ئەوەی پرۆسەی فێربوون باشتر بێت و هەڵسەنگاندنی کوالێتی فێربوون بەباشی ئەنجام‌درێت.

پێداویستییەکانی بەشداریکردن لە پۆلە سەرهێڵەکان‌دا: (پێویستە یەکێک لەمانەی خوارەوەتان هەبێت)

لانیکەم

ئامێری خوازراو

کتێبی تایبەت

لێنووسی موسیقا

مۆبایلی زیرەک یان تەبلێت

هەندزفری یان هێدفۆن لەگەڵ مایکرۆفۆن

ئینتێرنێتی مۆبایل

پێشنیار

ئامێری خوازراو

کتێبی تایبەت

لێنووسی موسیقا

لەپتاپ یان دێسکتاپ

وێبکەم

هەندزفری یان هێدفۆن لەگەڵ مایکرۆفۆن

ئینتێرنێت



لە ئێستادا هەموو قۆناغەکانی ناونووسی لە واتساپدایە و بە بەستەری Whatsapp ئەنجام دەدرێت. بۆیە دەتوانن قۆناغەکانی ناونووسییەکەتان بە ئاسانی لە ڕێگەی واتساپ تەواو بکەن.
لە ئێستادا هەموو قۆناغەکانی ناونووسی لە واتساپدایە و بە بەستەری Whatsapp ئەنجام دەدرێت. بۆیە دەتوانن قۆناغەکانی ناونووسییەکەتان بە ئاسانی لە ڕێگەی واتساپ تەواو بکەن.