ئەکادەمی وانە، بە بەکارهێنانی باشترین مێتۆدە پەروەردەییەکانی جیهان، سیستمی فێربوونی سەرهێڵ پێشکەش دەکات. ئەم ئەکادەمییە، بە متمانە بە ئەزموون و زانیاریەکانی پسپۆڕانی لێهاتوو، بەرنامەی پەروەردەیی بێهاوتا پێشکەش بە فێرخوازان دەکات.
پۆلەکانی موسیقا لە ئاکادەمی وانە
ئێمە لە ئاکادەمی وانەدا بۆ فێربوونی گشت ئامێرە ناسراو و باوەکان پلانی تایبەتمان داڕشتووە تا بتوانین ئێوە بە ئاسانترین شێواز لەگەڵ ئامێرەکان و بە گشتی موسیقا ئاشنا بکەین. پۆلی سەر هێڵ جیا لەوەی کە شێوازێکی نوێیە بۆ فێرکاری، زۆر تایبەتمەندی بێوێنەی هەیە وەک دەست گەیشتن بە مامۆستا باشەکان لە هەر شوێنێک کە هەن، بەبێ ئەوەی پێویستتان بە هاتووچۆ هەبێت و کۆمەڵێک گرفتتان بۆ ساز بێت.
هەروەها بۆ هەر ئامێرێک چەند جۆر پۆلمان دابین کردووە تا بەپێی ویست و پێداویستی خۆتان لە پۆلەکاندا بەشداری بکەن و بە زووترین کات هونەری ژەنیاری و گۆرانی خوێندن بەدەست بێنن و ببنە یەکێک لە باشترینەکان.
ئێوەی بەڕێز بە بەشداری کردن لە پۆلەکانی فێرکاری موسیقا لە ئاکادمی وانەدا، دەتوانن بە باشترین و خێراترین شێوە و بەبێ هیچ کێشە و سەرئێشەی زیادی فێری موسیقا و ئامێری دڵخوازی خۆتان بن.

