پرسیارە باوەکان / آکادمی وانه/ موسیقی
FAQ

بەشی کارگێڕی ئەم ئەکادەمیە لە کاتی دەوامدا ئامادەیە بۆ وەرگرتن و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان. بەڵام تکایە پێش ئەوەی هەر پرسیارێک بکەن، چاوێک لەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن کە زۆرتر دووپاتە دەبنەوە، ڕەنگە پرسیارەکەتان لە نێوانیاندا بێت:


لە ئێستادا بۆ ناونووسی تەنیا لە ڕێگەی Whatsapp داواکارییەکەتان ڕابگەیێنن.



ئەکادەمی وانە بەردەوام هەوڵدەدات ڕازیبوونی هونەرخوازەکانی بپارێزێت و لە هەمان کاتدا کوالێتی خزمەتگوزارییەکانی بەرز بکاتەوە. هەروەها بە نوێکردنەوەی زانیاری و ناوەرۆکی پەروەردەیی و هاوکاری لەگەڵ باشترین مامۆستایانی موسیقا، لێهاتوویی خۆی لە فێرکردنی موسیقادا سەلماندووە. هەروەها بۆ دڵنیاکردنەوەی زۆرتری ئێوە هونەرخوازانی خۆشەویست، ئەگەری ئەوەش دابین کراوە کە ئەگەر ناڕازیبوون پارەی خوێندنانەتان بگەڕێندرێتەوە.



مامۆستایانی ئەم ئەکادەمییە لە مامۆستایانی بەئەزموون و دڵسۆز هەڵبژێردراون و هەموویان خاوەنی بڕوانامەی باڵا لە بواری کارەکەیاندان.



نەخێر، تەواوی هەوڵ و چالاکیی ئەکادەمی وانە لەسەر فێرکاریی سەرهێڵە.



باشترین و خێراترین ڕێگا بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ پشتیوانی، بەکارهێنانی تێلێگرام و پەیامنێری ناوەکیی ماڵپەڕە کە لە بەشی ئەندامان (فێرخوازان) لەبەردەستدایە. هەروەها ئەگەر پێویست بوو، ژمارەی پەیوەندی و ئیمەیلی بەڕێوەبەرایەتی لە بەشی «پەیوەندی»دا هاتووە.



تێکردنی پارەی خوێندن بە تەواوی بە شێوەی سەرهێڵ (online) و لە ڕێگەی پۆرتاڵی پارەدانەوە ئەنجام دەدرێت. بە مەبەستی پێشگرتن لە کێشەی ئامادەبوون لە پۆلەکاندا کەمترین بڕی پارەی خوێندن بریتییە لە خوێندنانەی یەک مانگ.



بۆ منداڵانی ژێر ١٣ ساڵ لە یەکەم دانیشتن‌دا تکایە لەگەڵ منداڵەکەتان بن. لە دانیشتنەکانی دواتردا تەنیا بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکیەکانی ئەگەری وەک پچڕانی ئینتێرنێت یان جێهێشتنی پۆل لەبەردەست‌بن. هاوڕێیی دایک و باوک بۆ تازەلاوان پێویست نییە.



دوای تەواوکردنی پرۆسەی ناونووسین، یەکەی پشتیوانی ئەکانتێکی فێرخوازی بۆ ئێوە دروست دەکات و ناوی بەکارهێنەر و وشەی نهێنییەکە لەگەڵ بەستەری دەستگەیشتن بە سیستمی ئەکادەمیتان بۆ دەنێرێت. بەم ئەکانتە دەستتان دەگات بە هەموو ئاسانکاری و ئامرازەکانی وەک بەشداریکردن لە پۆلەکان، وەرگرتنی فایلی کۆرسەکان، بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەکان و پەیوەندیکردن لەگەڵ مامۆستاکان و بەڕێوەبەر.



وێڕای ئامێری خوازراو، کتێبی تایبەت و لێنووسی موسیقا کە بۆ فێربوون و پڕۆڤەکردن پێویستن، بۆ بەشداریکردن لە پۆلەکاندا:
لانیکەم:
مۆبایلی زیرەک یان تەبلێت + هەندزفری یان هێدفۆن لەگەڵ مایکرۆفۆن + ئینتێرنێتی مۆبایل
پێشنیار:
لەپتاپ یان دێسکتاپ + وێبکەم + هەندزفری یان هێدفۆن لەگەڵ مایکرۆفۆن + ئینتێرنێت



بەڵێ. لە کاتی ناونووسیدا دەتوانن ئەم بابەتە باس بکەن و داوای هەڵسەنگاندنی ئاستی ژەنیاری خۆتان بە یەکەی پشتیوانی ڕابگەیەنن. تیمی پشتیوانی ئێمە ئاستی ژەنیاریی ئێوە دیاری دەکەن و باشترین پێشنیار بۆ درێژەدان بە فێربوونتان پێشکەش دەکرێت.



تەواوی پۆلەکان لە بەشی موسیقادا بە شێوەی تاکەکەسی بەڕێوە دەچێت. واتا لە دانیشتنەکاندا تەنیا مامۆستا و هونەرخواز بەشداری دەکەن.



هەموو تایبەتمەندییەکانی ئەکادەمی وانە بە شێوازێکی بەکارهێنەر دۆستانە و بێ‌ئاڵۆزی دیزاین کراون بۆ ئەوەی تەنیا بە هەبوونی کەرەستەی پێویست بتوانن بەبێ هیچ نیگەرانییەک بەشداری پۆلەکان بکەن. جگە لەوەش دانیشتنێکی ڕاهێنان بۆ سەرجەم پۆلەکان بەڕێوەدەچێت و سەرجەم ڕاهێنانەکانی پەیوەست بە سیستمی پۆلەکانتان بۆ شیدەکرێتەوە.



بەڵێ پێویستە هونەرخواز کتێبی تایبەت بەخۆی هەبێت و ئەو کتێبەش بە ڕاوێژ دەگەڵ مامۆستا دیاری دەکرێت.



بەڵێ بە دڵنیاییەوە پێویستە ئامێری تایبەت بەخۆتان هەبێت و بەبێ ئامێر ئاساییە کە نەتوانن ژەنینی ئەو ئامێرە فێرببن. بۆ ڕاپرسی سەبارەت بە کڕینی ئامێری باش دەتوانن لەگەڵ مامۆستا یان تیمی پشتیوانی قسە بکەن تا باشترین ئامێر بەپێی ویستی خۆتان پێشنیار بکرێت.



بەڵێ ئەگەر دەتەوێت لە ئەکادەمی وانەدا بە شێوەی سەرهێڵ وانە بڵێیتەوە، دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت. زانیاریی زۆرتر